تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە سنوری قەزای شەنگال بۆردومان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە سنوری قەزای شەنگال ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.  

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوای بۆردومانکردنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، دەوڵەتی توركیا له‌ رێى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وە، لە سنوری ناوچەی خانەسۆر سەر بە قەزای شەنگال ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد. 

هەر بەپێی زانیاریەکان، بەهۆی بۆردومانەکەوە بریندار هەبووە، بەڵام زانیاری وردتر بڵاونەکراوەتەوە و ناسنامەی بریندارەکان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆش سوپای تورکیا لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بۆردومانی ماڵی هاوڵاتیەکایان کرد و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا. 


PM:06:46:29/08/2022