بە مەبەستی پاراستنی باڵوێزخانە و ستاڤە دیبلۆماسیەکەی، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڕیاڕ دەدات هێزێکی بەرچاو رەوانەی ناوچەی سەوز بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ ی ئاب وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پنتاگۆن" بڕیاری دا هێزێكی زۆرتری سەربازی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا جێگیر بكات و بەمەبەستی پراستنی ستافەکەی ڕێوشوێنی توندتری ئەمنی بگرێتە بەر.
وتەبێژ پەنتاگۆن بە میدیاكانی راگەیاند " پلانیان داناوە بۆ زیادكردنی هێزی سەربازی و ڕێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، دوای ئەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ ناوچەكە درایە بەر مووشەك و ئاڕ پی جی."
بۆ ماوەەی رۆژێک شەڕێکی قورس لە ناوچەی سەوز لە بەغدا لە نێوان سەرایا سەلامی سەر بە سەدر و حەشدی شەعبی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی روویداو چەکی جۆراو جۆری تێدا بەکارهێنراو، ناوچەی سەوزیش کرایە ئامانجی چەندان مووشەک، لە ئەنجامی ئەو توندتیژیەش ٣٢ کوژراو سەدان برینداری لێکەوتەوە.