کازمی هەڕەشەی وازهێنان لە پۆستی سەرۆک وەزیران دەکات

کازمی لەبارەی دەستلەکارکێشانەیەوە لە پۆستی سەرۆک وەزیران هۆشداری دەدات

سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند" ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم".

کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند " لێرەوە هۆشداری دەدەم ئەگەر ئاژاوە، رووبەڕووبوونەوە، ناکۆکی، ململانێ و گوێنەگرن لە لۆژیک بەردەوام بێت، هەنگاوی ئەخلاقی و نیشتمانی دەنێم بەوەی کە رایدەگەیێنم لە کاتێکی گونجاودا دەست لە پۆستەکەم هەڵدەگرم".

کازمی داوا دەکات سیستەمی ئەمنی دەبێت لە ژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێت و، دەشڵیت " دەبێت بە کردار چەک رادەستی دەوڵەت بکرێت".

هەروەها وتیشی "لەگەڵ گۆڕانکاریی ئاشتییانەی دەسەڵاتدام".

ئەمە یەکەم جارە مستەفا کازمی باس لە دەستلەکارکێشانەوە بکات.





PM:10:38:30/08/2022