شیری سروشتی منداڵ لەنەخۆشی دڵ دەپارێزێت

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی سودێكی نوێی شیردانی سروشتی ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە شیری سروشتی، منداڵ لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شادەمارەكان دەپارێزێت بە تایبەت دوای گەورەبونی منداڵەكە.
ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە هاوكاتە لەگەڵ هەفتەی هاندانی شیردانی سروشتی كەلەلایەن ڕێخراوی تەندروستی جیهانییەوە پشتگیری دەكرێت و ئامانج لێی هاندانی دایكانە كەشیری سروشتی بدەن بە منداڵەكانیان.
ئامارەكانی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەكەن كە تەنها %38 منداڵانی جیهان تا تەمەنی 6 مانگی شیری سروشتیان پێدەدرێت، ئەمەش ئامارێكی كەمە، بەو پێییەی پێویستە كە هەموو منداڵێك تا تەمەنی 6 مانگی خۆراكی سەرەكی بریتی بێت لە شیری سروشتی.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە شیردانی سروشتی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی منداڵ و جگە لەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شادەمارەكان كەمدەكاتەوە، هاوكات منداڵ لە ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی دیكەش دەپارێزێت، بە تایبەت نەخۆشی شەكرە و هەستیاری و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان.



PM:03:48:11/08/2014