ئەمڕۆ پێنج شەممە١ی ئەیلول، دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند "دانیشتنی
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكردووه
و به‌رده‌وامه، دانیشتنی دادگای فیدراڵی به‌به‌مه‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی
عێراق له‌سه‌ر داوای ره‌وتی سه‌دره كه داوای كردبوو ئه‌م خووله‌ی ئێستای په‌رله‌مانی
عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ههڵژبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوار شەممە، د.به‌شیر حه‌داد،
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی
ده‌ستووری عێراق، په‌رله‌مانی ئێستای عێراق ده‌توانێت دانیشتن ئه‌نجامبدات و خۆی
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێن، دادگای فیدراڵیش
ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ند نه‌بوونی په‌رله‌مانی عێراق به‌و واده ده‌ستوورییه‌ی
بۆی دیاریكراوه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".