رۆژنامەنوسان ئیدانەی هێرشی بەڕێوەبەری ئاسایشی حاجیاوا بۆ سەر چالاكوانێكی مەدەنی دەكەن

‌قەزای حاجیاوا
ژمارەیەك چالاكوانان‌و راگەیاندنكاری جاجیاوا لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی ئەو "دەستدرێژییە" دەكەن كە بەڕێوەبەری ئاسایشی حاجیاوا چەند رۆژ لەوەپێش كردویەتییە سەر چالاكوانێكی مەدەنی.

لەو بەیاننامەیەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، هاتووە: رۆژیی 8/8/2014 لە كۆبونەوەیەكدا بە بەشداریی چالاكوانان و بەشێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن و بەرپرسانیی ئیداریی و ئەمنی شارۆچكەی حاجیاوا و نوێنەری سەرپەرشتیاریی ئیدارەیی راپەڕین, لە هۆڵی پرسەی دابان كەبەشێك لە ئاوارەركانی لێ‌ جێگیر كراون, بەڕێوەبەری ئاسایشی حاجیاوا بێ‌ بوونی هیچ كێشە و گرفتێك لەبەر چاوی بەرپرسانی ئامادەبوو خەڵكێكی زۆر هەڵدەكوتێتە سەر فۆتۆگرافەر و چالاكوانێكی ڕێكخستنی كامپینی كۆمەك كۆكردنەوەكە بەناوی (شێركۆ عبداللە حسێن ئاڵەی) دوایی لێدانی كامیراكەشی لێ‌ دەستێنێ‌ .

دەقی بەیاننامەكە:

بەیان نامەی چالاكوانان و راگەیاندنكارانی حاجیاوا لەدژی دەست درێژی  بە ڕێوەبەری ئاسایشی حاجیاوا بۆسەر چالاكوانێكی مەدەنی
لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆیی تێكچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەكانیان, بەسەدان خێزانی كامپی مەخموور  و ناوچەكانی نیزك شەڕ, وەك باقی شار و شارۆچكەكانی  تر روویان لەشارۆچكەی حاجیاواش كردووە. لێرەش بە هۆیی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی و خەڵكی شارۆچكەی حاجیاوا كامپینێكیان بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆماڵە ئاوارەكان ڕێكخستووە..,
رۆژیی 8/8/2014 لە كۆبونەوەیەكدا بە بەشداریی چالاكوانان و بەشێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن و بەرپرسانیی ئیداریی و ئەمنی شارۆچكەی حاجیاوا و نوێنەری سەرپەرشتیاریی ئیدارەیی راپەڕین, لە هۆڵی پرسەی دابان كەبەشێك لە ئاوارەركانی لێ‌ جێگیر كراون, بەڕێوەبەری ئاسایشی حاجیاوا(رائید: ش. ا) بێ‌ بوونی هیچ كێشە و گرفتێك لەبەر چاوی بەرپرسانی ئامادەبوو خەڵكێكی زۆر هەڵدەكوتێتە سەر فۆتۆگرافەر و چالاكوانێكی ڕێكخستنی كامپینی كۆمەك كۆكردنەوەكە بەناوی (شێركۆ عبداللە حسێن ئاڵەی) دوایی لێدانی كامیراكەشی لێ‌ دەستێنێ‌ ..,
ئەم هەڵوێسەتی بەڕێوەبەری ئاسایشی حاجیاوا, جگە لەوەی لە روویی پیشەیەوە كارێكی نائەخلاقیە و دەست درێژیشە بۆسەر پاراستنی كەرامەتی گشتی, چونكە بەڕێوەبەری ئاسایش بەرپرسیارە لە پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان, نەك خۆی ببێتە هەڕەشە بۆسەر ژیانی گشتی و مەدەنی..
ئێمە وەك چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی شارۆچكەی حاجیاوا بەڕەچاوكردنی دۆخی ئێستایی كوردستان و ئەو شەڵەژانەی لە دۆخی گشتیدا هەیە, لەڕێگەی ئەم بەیان نامەیەو ناڕەزایی خۆمان دەگەیەنینە گوێی دەسەڵات و دەزگا و دامەزراوە مەدەنیەكانی تایبەت مەند بە پاراستنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی مەدەنی, و ئیدانەی ئەو دەست درێژیەدەكەن. بەهیواین بەڕێوەبەریەتی گشتی ئاسایشی راپەڕین و وەزارەتی ناوخۆ بەئیجرائاتی یاسایی خۆی هەستێت بەرامبەر بەو كارمەندەی و لێپێچینەوەی جدی بكات, دەنا ئێمە لە ئایندەدا و دوایی ئاسایی بونەوەی دۆخی گشتی هەڵویستی جدی ترمان دەبێت و هەروا لێناگەڕێین خەڵكانێك بە هۆ و بێ‌ هۆ هەڵكوتنە سەر كەرامەتی گشتی و  هەڕەشبن لە سەر ئەمنیەتی هاوشاریانمان...
                     لەگەڵ ڕیزماندا
جەبار عەزیز             رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی      07702118139
نەجمەدین عەلی        چالاكوان
عەلی عەبدوڵا           پارێزەر و چالاكوانی مەدەنی
پشتیوان  عەزیز                پارێزەر
ئاكام عەزیز              چالاكوانی مەدەنی
بارزان ئەنوەر             چالاكوانی مەدەنی
سامان عومەر              رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی
ئەیوب ستار              چالاكوانی مەدەنی
راوچی حەسەن         چالاكوان  
هەردی حەسەن       پەیامنێری خەندان
محمەد مستەفا      ئاژانسی هەواڵی ناو خۆ
ئاوات خدر            توێژەری كۆمەڵاتی
یادگار مامەلی       چالاكوانی مەدەنی
               



PM:04:57:11/08/2014