خۆپیشاندانی دەرچووانی دانەمەزراو دەستپێدەکاتەوە

دەستەی نوێنەرانی کارمەندە خۆبەخشەکان و دەرچووە دانەمەزراوەکانی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنن" وەک مافێکی یاسایی و شەرعی خۆمان بڕیاری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیمان داوە". 

دەستەی نوێنەرانی کارمەندە خۆبەخشەکان و دەرچووە دانەمەزراوەکانی تەندروستی هەڵەبجە لە بەیانێکدا کە ئاڕاستەی ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە دەڵێن" وەک مافێکی یاسایی و شەرعی خۆمان بڕیاری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیمان داوە و بەردەوام دەبین تائەوکاتەی عەدالەت و داد پەروەری لە لیستی دامەزراندندا بەرپا دەبێت".

ئاماژەشیان بەوەكرد، داوا لە هاوڵاتیان ڕێکخراو کەسایەتی و ئەندام پەڕلەمان و هەموو چین و توێژەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکەین، هاوکار و پشتیوان و هاوڕێمان بن لەگەیاندنی ناڕەزایەتییەکان.

دەقی بەیاننامەكە:

دەستەی نوێنەرانی خۆبەخشان و دەرچوانی دانەمەزراوی تەندرووستی هەڵەبجە هوشداریەکیان بڵاوکردەوە

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بۆ: رای گشتی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان

بابەت: هوشداری

ئێمە وەک دەستەی نوێنەرانی کارمەندە خۆبەخشەکان و دەرچووە دانەمەزراوەکانی تەندروستی وەک مافێکی یاسایی و شەرعی خۆمان بڕیاری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیمان داوە و بەردەوام دەبین تائەوکاتەی عەدالەت و داد پەروەری لەلیستی دامەزراندندا بەرپا دەبێت، بۆیە لێرەوە داوا لەهاوڵاتیان ڕێکخراو کەسایەتی و ئەندام پەڕلەمان و هەموو چین و توێژەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکەین، هاوکار و پشتیوان و هاوڕێمان بن لەگەیاندنی ناڕەزایەتییەکان، ئەوەی جێگای نیگەرانی زیاتری ئێمەیە تائێستا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندرستی هەڵەبجە وەک پێویست گوێی لێنەگرتوین نەهاتووە بەدەم داواکارییەکانمانەوە.

هەر بۆیە ناڕەزیەتییەکان کۆتایی پێ نایەت تا ئەو کاتەی بڕیارێکی فەرمی و موقنیع کەرمان بەدەست دەگات و دڵنیا دەبینەوە لەوەی مافی کەس پێشێل نەکراوە.

هیوادارین کار نەگاتە ئەوەی هەڵوێستی توند و ڕێکاری تر بگرینەبەر

کات و شوێنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان: ڕۆژانە کاتژمێر (٨) بەیانی بەردەم بەڕێوە بەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە.

دەستەی نوێنەرانی کارمەندە خۆبەخشەکان و دەرچووە دانەمەزراوەکانی تەندروستی


AM:10:22:03/09/2022