كه‌مێك پێش ئێستا ئاگر له كه‌مپێکی ئاواره‌كانى شه‌نگال له قه‌زاى سێمێل سه‌ر به پارێزگاى دهۆك كه‌وته‌وه، کە بە هۆیه‌وه (٢٠) خێمه سووتان.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر (٩:٣٠) خولەكی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگر له كه‌مپى (باجدكه‌نداڵاى) ئاواره‌كانى شه‌نگال له قه‌زاى سێمێل سه‌ر به پارێزگاى دهۆك كه‌وته‌وه.
هەروەها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌مپى باجدكه‌نداڵا بە (سپی) راگه‌یاند" تا ئێستا
هۆكارى رووداوه‌كه دیارنیه و (٢٠) خێمه سووتاون".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.