نزیكەی 2 هەزار گەریلا گەیشتوونەتە كەركوك

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیكەی 2 هەزار گەریلا لە قەندیلەوە هاتوونەتە ناوچەی كەركوك‌و ئەمرۆش ژمارەیەكی زۆریان بۆ شەڕ لەگەڵ داعش گەیشتنە داقوق.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند نزیكەی 2 هەزار گەریلای هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" بۆ یارمەتی هێزی پێشمەرگە‌و روبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەكدارەكانی داعش  گەیشتوونەتە كەركوك.

سەرچاوەكە وتیشی: هەر ئەمرۆ دووشەممە ژمارەیەكیان بەرەو داقوق رۆیشتوون بۆ شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش.

گەریلاكانی پەكەكە بەهۆی پەیوەندی باشیان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی زیاترن.



PM:09:58:11/08/2014