حکومەتی هەرێم بێ بەرامبەر چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە دەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە،  حکومەتی هەرێم بێ بەرامبەر توشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی چارەسەر دەکات.

 

د. بێستون سەیفەدین، بەڕێوەبەری سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە تیشک لە باسی لەوەکردووە، رۆژانە ١٤٠ بۆ ١٦٠ نەخۆش بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە سەردانی سەنتەرەکەمان دەکەن و لە دوو شیفتی یەکەم و دووەم لە کاتژمێر ٨ بەیانی تا ٥ ئێوارە، چارەسەری نەخۆشەکانی شێرپەنجە، نەشتەرگەری و چارەسەری کیمیایی و تیشک بێ بەرامبەرە.

 

وتیشی "تەنها لە شیفتی سێیەم نەشتەرگەریکردن بە شێوەی تایبەتییە، بەڵام تێچووەکەی زۆر کەمترە لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان، لە %٧٥ تا %٨٠ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە هەردوو شیفتی یەکەم و دووەم دەکرێن و بێ بەرامبەرە ".

 

باسی ئەوەشیکردووە، ئەو توشبووانەی لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەرییان نییە، بە رەزامەندیی لیژنەیەکی پسپۆر، لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت و خەرجییەکەشی بە رەزامەندیی وەزارەتی تەندروستی و لە ڕێگەی سندووقێکەوە، لە لایەن حکومەتەوە بۆ نەخۆشەکە خەرج دەکرێتەوە.

 

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەرێمی کوردستان شێرپەنجەی مەمک و سییەکان و سەر و مل و پرۆستات و کێشەی ئافرەتان بەربڵاوترین نەخۆشییەکانی شێرپەنجەن.

 



PM:01:29:05/09/2022