سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا هەڵبژێردرا

لیز ترەس، بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ  وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتی بەریتانیا هەڵبژێردرا.

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، لیز ترەس لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا توانی بە بەدەستهێنانی ٨١ هەزار و ٣٠٠ دەنگ لە (ریشی سۆناکی) رکابەری بباتەوە و ببێت بە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا و بڕیارە تاکو ساڵی (٢٠٢٤) لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.

لە بەرامبەریشدا ریشی سۆناک، وه‌زیری پێشووی دارایی بەریتانیا و رکابەری لیز، زیاتر لە (٦٠) هەزار دەنگی بەدەستهێنا. 

لیز تێراس کێیە؟

• لە ساڵی (١٩٧٥) لە شاری ئۆکسفۆرد لە باشووری ناوەڕاستی ئینگلتەرا لەدایکبووە. 

• سەر بە بنەماڵەیەکی چینی ناوەندە و قەناعەتی چەپی بەهێزی هەیە.

• بۆ یەکەمجار لە ساڵی (٢٠١٠) وەک پەرلەمانتاری باشووری ڕۆژئاوای نۆرفۆلک هەڵبژێردرا.

• بەهۆی بۆچوونە لیبراڵەکانی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا بووە کەسایەتییەکی جەماوەری لە نێو ئەندامانی پارتی پارێزگاراندا.

• دووه‌م ژنه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌، و پێی ده‌وترێت خانمی ئاسن.

• بەشداری کردووە لە سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆ و ئۆلیگارشی ڕووسیا دوای جەنگی ئۆکرانیا.

• چەندین پۆستی وەزاری هەبووە، هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە دانوستاندن لەسەر ڕێککەوتنە بازرگانییەکان دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کاتێک وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بووە، پێش ئەوەی بگاتە پێگەی ئێستای.


PM:03:18:05/09/2022