وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا (٦٣٨) حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، (٦٣٨) حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا شەش هەزار و ٦٩٥ تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و ٢٦ هەزار و ٥٣١ كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، دوو حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆماركراوە.
تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٥٨ هەزار و ٥٠٩ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٣٤٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٣١ هەزار و ٦٥٧ كەسیان چاكبوونەتەوە.