سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌ک خووله‌کانی پێشوو له که‌سه یه‌که‌مه‌کانی حیزبه‌کانیان نین، به‌ڵکو ئه‌م چوار ساڵه وڵات به که‌سه‌کانی ریزی دووه‌می حیزبه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
له‌دوای رووخانی رژێمی پێشه‌وه‌وه له 2003 دا ئه‌و که‌سانه‌ی پۆستی سه‌رۆکی عێراق، سه‌رۆکی په‌رله‌مان، سه‌رۆکی حکومه‌تیان وه‌رگرتووه که‌سانی یه‌که‌می ناو حیزبه‌کانی خۆیان بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره ریزی دووه‌می حیزبه‌کان پۆسته گرنه‌گاکانی وڵاتیان وه‌رگرتووه.
له‌بری تاڵه‌بانی که سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، فواد مه‌عسوم ئه‌ندامی پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی و ئێستا ته‌نها کا‌دیرێکی ئه‌و حیزبه‌یه.
ئوسامه نجێفی سه‌رۆکی پێسووی په‌رله‌مان که‌سایه‌تی یه‌که‌می هه‌موو سونه‌کانی عێراق سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو، ئێستا سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌رله‌مانه که کا‌دیرێکی پێشووی حیزبی ئیسلامی و پاڵێوراوی یه‌کێتی هێزه نیشتمانییه‌کانه که هاوپه‌یمانییه‌کی سونه‌کانه بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان.
حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆک وه‌زیر، کادیری ریزی دووه‌می حیزبی ده‌عوه‌یه که هه‌ردوو خوولی پێشوو سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی له‌و پۆسته‌دا بوو که که‌سی یه‌که‌می حیزبی ده‌عوه‌یه.
چاودێران پێیانوایه ره‌نگه ئه‌م که‌سایه‌تیا‌نه‌ی ئێستا پۆسته گرنگه‌کانی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه کار‌و بڕیاریان به‌ئاسانی نه‌ڕوات له کۆمه‌لگایه‌کی حیزبی وه‌ک عێراقدا" چونکه بڕیاریان له‌ناو حیزبه‌کانی خۆشیاندا ناروات".
هه‌ندێک چاودێری تریش پێیانوایه که کار له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌سته تازه‌یه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که باشتر ده‌ڕوات له‌وانه‌ی پێشوو، چونکه ئه‌مان له‌ژێر هه‌ژموونی حیزب‌دا نین.