رێگەی كەركوك- هەولێر دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، سبەینێ ڕێگەی هەولێر - كەركوك بەهۆی كاری چاككردنەوە دادەخرێت.  

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، سبەی چوارشەممە كاتژمێر ٥:٠٠ی سەرلەبەیانی، رێگای كەركوك-هەولێر دادەخرێت بەهۆی پڕۆسەی چاككردنەوەوە.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "داخستنەكە لەسەر ئەو ڕێگایە دەبێت كە لە شاری هەولێرەوە بەرەو كەركوك دەڕوات، بە تایبەتی لە نزیك كۆلێژی كشتوكاڵەوە بۆ بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان".  

  



PM:09:10:06/09/2022