وتەبێژی حكومەت روونكردنەوە سەبارەت بە قسەیەكی قوباد تاڵەبانی دەدات


وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی مەبەستی رادەستكردنی نەوت نەبووە بە بەغدا، بەڵكو حكومەت كۆكە لەسەر ئەوەی رادەستكردنی نەوت جیاوازە لە فرۆشتنی.

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو "ئەوان كێشەیان لەگەڵ ئەوەدا نییە كێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵكو كێشەی ئەوان گەرەنتیكردنی بودجە، شایستە داراییەكان و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستانە".   

لەو بارەیەوە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ئەوەی كە قوباد تاڵەبانی باسیكرد مانای رازیبوون بە رادەستكردنی نەوت نییە".  

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە لەحكومەتی هەرێم كۆكین لەسەر ئەوەی رادەستكردنی نەوت جیاوازە لە فرۆشتنی، رادەستكردن واتە كۆی دۆسیەی نەوت رادەست بكرێت".  



PM:08:06:07/09/2022