هەولێر.. دابەشکردنی غاز بە پسوڵەی خۆراک دەستپێدەکات

قایمقامی هەولێر ڕاگەیاند "لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە، لە شاری هەولێر، پڕۆسەی دابەشكردنی غاز لەڕێگەی پسوولەی خۆراك دەست پێدەکات.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەلێرئاشکرایکرد، لەئەمڕۆوە پڕۆسەی دابەشكردنی غاز لەڕێگەی پسوولەی خۆراكەوە دەستی پێكرد، هەرماڵێك لەڕێگەی پسوولەی خۆراك غاز وەردەگرێت.

وتیشی " مانگانە بەپێی بڕی غازی بەردەست غاز دابەش دەكەن، تاوەكو هاووڵاتیان لەپێویستی خۆیان زیاتر غاز وەرنەگرن".

لەبارەی ئەو كەسانەی پسووڵەی خۆراكیان هەولێر نیە ووتی، هەركەسێك دانیشتووی هەولێر بێت پسووڵەی خۆراكی هەرشوێنێك بێت دەتوانێت غاز وەربگرێت.



PM:02:08:08/09/2022