کۆماری ئیسلامی ئێران بەبیانووی هەبوونی مەترسی لەسەر سەلامەتی زیارەتکاران لە ئاشوردا بڕیاری دا سەرجەم دەروازییە سنورییەکانی لەگەڵ عێراقدا دابخات.
مەجید میرئەحمەدی، سەرۆکی دەستەی ناردنی زیارەتکارانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە " بەهۆی دروستبونی کێشە و گرفت بۆ زیارەتکاران بڕیارمان داوە بە داخستنی دەروازە سنورییەکان بە روی عێراقدا".
سەرۆکی دەستەی ناردنی زیارەتکارانی ئێران، دەشڵێت " دوای ئەوەی زیارەتکاران دێنە ناو عێراقەوە دوچاری گرفتی ئاسایش و ئەمنی دەبنەوە و ئەو وڵاتەش توانای گواستنەی سەرجەم زیارەتکارانی نییە."
ئەوەش دەخاتەروو کە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گواستنەوەی زیارەتکاران و لە کاتی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بڕیارەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
جگە لە مەترسیە ئەمنییەکان و کێشەی لۆجستی، کرێی گواستنەوەی زیارەتکارانیش بۆ نەجەف و کەربەلا لەم چەند رۆژەدا زۆر بەرزبوەتەوە و بەشێکیان ناتوانن ئەو پارەیە بدەن.