بەپەلە.. كۆپتەرەكەی ڤیان دەخیل کەوتەخوارەوە (نوێكراوەتەوە)

ئەو كۆپتەرەی كە ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری كوردی ئێزیدی تێدابوو، كاتێك كە لەچیای شەنگال نیشتۆتەوە، بەهۆی كێشەی هونەرییەوە ئێستا ناتوانێت هەڵسێت‌و كۆپتەرێكی تر لەهەولێرەوە بەدەنگیەوە چووە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرنشینەكانی ئەو كۆپتەرە كە چوار رۆژنامەنوسی بیانیشی لەوانە پەیامنێری نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی تێیدایە، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كەموكوڕییەك لەكۆپتەرەكەدا دروست بووە پاش ئەوەی لەچیاكە نیشتۆتەوە، ئێستا ناتوانێت هەڵسێتەوە.
وتیشی: لەئێستادا كۆپتەرێكی تر لە هەولێرەوە چووە بەدەنگ كۆپتەرەكەی كە دەخیلی تێدابووە تا بزانێت هۆكارەكەی چیە.

سەرچاوەكەی سپی میدیا كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند كە فرۆكە بەهۆی نەبوونی هاوسەنگییەوە كەوتووەتە خوارەوە‌و بەو هۆیەوە فرۆكەوانەكە گیانی لەدەستداوە‌و ژمارەیەك لە سەرنشینەكانی برینداربوون.

بێجگە لە پەرلەمانتاری كوردی ئێزیدی، ڤیان دەخیل‌و 4 رۆژنامەنوسی بیانی، لەناو فرۆكەكەدا 20 ئاوارە‌و یادگاری كوڕی فازڵ میرانیش لەنێو فرۆكەكەدا بوون.

لەو 4 رۆژنامەوانە پەیامنێرێكی نیویۆرك تایمز برینداربووە، رۆژنامەنوسێكی دیكە بۆ نیوز مەگەزین كار دەكات كە هەردووكیان دوو میدیای ئەمەریكین.

سەرچاوەكە وتیشی ژمارەیەكیان برینی سووكیان هەیە‌و دەیانبەنە نەخۆشخانەی دهۆك.



PM:05:16:12/08/2014