فڕۆکەکانی تورکیا لە شەنگال ئۆتۆمبیلێک دەکەنە ئامانج

نیوەڕۆی ئەمرۆ یەک شەممە ١١ی ئەیلول فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبیلێکیان لە باکوری شاری شەنگال کرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو بۆردومانەی فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیان کردۆتە ئامانج.

تا ئێستا نەزنراوە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە چەند قوربانی کەوتۆتەوەو، شێوازی بۆردومانەکەش نەزنراوە، فڕۆکەی جەنگییە، یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.





PM:01:20:11/09/2022