"خەرجی ڕۆژانەی هاوسەرۆکێک ١٥٠ ملیۆن دینار بێت، دوو هاسەرۆک دەکاتە ٣٠٠ ملیۆن"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" خەرجی ڕۆژانەی هاوسەرۆکێک ١٥٠ ملیۆن دینار بێت، دوو هاسەرۆک دەکاتە ٣٠٠ ملیۆن و لە مانگێکدا ٦٠٠ دەفتەر (٦ ملیۆن دۆلار)". 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ دۆسیەی دادگایی لە نێوان هاوسەرۆکدا بووە، یەکێکیان سکاڵای تۆمارکردوە و داوای مەسروفاتی لەوی دیکە کردوەتەوە، جگە لە نوسینگەی تایبەت و ستافی مووچە و پاسەوان، خەرجی یەک ڕۆژ بە ١٥٠ ملیۆن دنراوە، ئەگەر ئەوی دیکەش هەمان خەرجی هەبێت ٣٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەک ڕۆژ". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، حەقم بەو بەشەی نیە کە دەڵێ: دۆسیەی هاوسەرۆک بە یاسا یەکلابکرێتەوە بابەتێکی یاساییە و ڕەوایە دادگا یەکلای بکاتەوە. 

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت" ئەمڕۆ دۆسیەکە لە سلێمانیەوە گواستراوە بۆ هەولێر". 


PM:05:10:11/09/2022