گەورەترین ئۆفەر پێشکەش بە رۆناڵدۆ کراوە


یاسر ئەلمیشال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە لەرێگەی،میدیا،بەریتانیەکانەوە نایشارێتەوە رۆنالدۆ گەورەترین ئۆفەری بۆ هاتووە تا لە خولی ولاتەکەی یاری بکات.

 ئەم سەرۆکە دەڵێت- پێمان خۆشە یاریزانێکی وەک رۆناڵدۆ ببینین لە خولی سعودیە یاری بکات کە کاردانەوەی ئەرێنی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 دەشڵێت"وەڵامم نییە سەبارەت بە ئەگەری ئۆفەر بۆ رۆناڵدۆ لە مانگی یەکدا، ئەگەر سەرۆکی یانەکە بم دەتوانم وەڵام بدەمەوە، بەڵام هاوکارەکانی یانەکەم پێویست ناکات دانوستانەکانیان لەگەڵ مندا بەشی بکەن".

لە،کۆتایدا وتی" ئێمە زۆرمان پێ خۆشە یاریزانێکی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولی سعودیە یاری بکات، کە کاردانەوەی ئەرێنی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئەوەش دەبێتە هەواڵێکی گەورە بۆ هەمووان.  دڵنیام هەمووان دەستکەوتەکانی ڕۆناڵدۆ دەزانن، بەڵام وەک یاریزانێکیش کە نمونەیە”.


PM:01:29:12/09/2022