وەزارەتى سامانە سروشتییەکان وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگەیاند

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت". 

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دابکرێت.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو  دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت". 


PM:02:44:12/09/2022