گۆرانیبێژی دیاری کوردستان نازدار جزیری، بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت، کە دەبێتە جێی سەرنجی هەوادارەکانی.
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد نازدار جزیری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە شێوازێکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت و سەرنجی زۆرێک لە فانەکانی بە لایی خۆیدا ڕادەکێشێت.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).