باخی گشتی سلێمانی نۆژەن دەكرێتەوە



شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی سلێمانییەوە، باخەكە بۆ ماوەیەك دادەخرێت.

شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە، دوابەدوای سەردانی مەیدانی سەرۆكی شارەوانی و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانی، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی سلێمانی دەستی پێكردووه، بۆ ئەو مەبەستەش هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە باخەكە بۆ ماوەیەك دادەخرێت بە ڕووی سەردانیكەرانیدا. 

شارەونی ئاماژەی بەوەكردووە، شایەنی ئاماژەپێكردنە دوای چەند دانیشتن و كۆبوونەوەیەك و وەرگرتنی ڕاو سەرنجی چەند لایەنێكی پەیوەندیدار، پلانێكی باش ئامادەكراوە بە جۆرێك باخی گشتی ئاشت بكەنەوە لەگەڵ خەڵكی شاری سلێمانی.

باخی گشتی سلێمانی تەمەنی نزیكەی 90 سَاڵە و یەكەمین باخی شاری سلێمانییە.



PM:11:45:14/09/2022