ڤیدیۆ.. هه‌مو كوردێك گرنگه ئه‌م دیمه‌نانه ببینێت
ئه‌وه‌ی له‌م راپۆرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌بینرێت، به‌ته‌واوی دیمه‌نه تراژیدیه‌كانی چیای شنگال رونده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه گرنگه هه‌مو كوردێك له هه‌ر شوێنێكی دونیابێت ئه‌م دیمه‌نانه ببینێت و خۆی بكات به وێنه‌گری ئه‌م راپۆرته ڤیدیۆییه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسی خه‌ڵكی نه‌مسا میخایل رایمۆن، ئاماده‌كراوه و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان سه‌ركه‌وتوه و قۆناغه‌كانی هاوكاریكردنی خێزانه ئێزیدیه‌كانی تۆماركردووه و ده‌ڵێت: "دۆخی ئێزیدیه‌كان زۆر تراجیدییه له چیای شنگال و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بێنه ده‌نگ و شه‌رمنانه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه رابگرن".
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌وه ده‌بینرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هه‌ر هه‌وڵێك بێت خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه، هه‌ست ده‌كه‌ن له دۆزه‌خ ده‌رچون و به‌ره‌و به‌هه‌شت ده‌ڕۆن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین خێزان له‌یه‌كتری دابڕاون.
ئه‌و دوو منداڵه‌ش ببینن كه دایكیان هه‌وڵیداوه ده‌ربازیان بكات، به‌ڵام كاتێك دوو منداڵه‌كه‌ی خستوه‌ته ناو فڕۆكه‌كه‌وه، فریا نه‌كه‌وتوه سه‌ركه‌وێت و دوو منداڵه‌كه له نازی دایك و باوكیان دابڕاون، واته دایك و باوكیان له‌دۆزه‌خ به‌جێماون و منداڵه‌كانیان پێش خۆیان له دۆزه‌خ ده‌ربازكرد.
PM:01:26:13/08/2014