وێنە.. كاردانەوەی كارەساتی مرۆیی ئێزیدییەكان لە رۆژنامەكانی بەریتانیا

‌ئاوارەکانی چیای شەنگال
پاش داگیركردنی شەنگال لەلایەن چەكدارانی داعش‌و ئاوارەبوونی كوردانی ئێزیدی بۆ چیای شەنگال، ئەم كارەساتە مرۆییە لەلاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی بەریتانیا دەنگدانەوەی هەبوو.

Daily Mirror لەلاپەڕەی یەکەمدا بەوێنەیەکی بەهێزی کوڕەئاوارەیەکی ئێزیدی زاڵ دەبێ، کەجزمەی لەپێدایەو لەدەشتایەک ڕێدەکات لەترسی چەکدارە ئیسلامیە توندڕەوەکان ڕایکردوە. لەژێر مانشێتەکەدا نوسراوە (تکایە ئێمە ڕزگار بکەن).
 









































The Times لاپەڕەی یەکەمی ئەو ڕۆژنامەیەش تایبەتە بە کوردە ئیزیدیەکان و لەمانشێتەکەیدا هاتوە، چاوەڕواندەکرێت بەریتانیا، هێزەکوردیەکان پڕ چەک بکات. لەگەڵ ئەوەشدا فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی شاهانە هاوکاری مرۆی دەگەیەننە باکوری عێڕاق.
 















































the Guardian لەلاپەرەی یەکەمدا تیشکی خستۆتە سەر ڕەوشی سیاسی عێراق و نوسراوە، ئەمەریکا لەئێستادا بەڵێن دەدات کوردەکان پڕچەک بکات دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی. هەرەها کاری مالیکی کۆتای هات دوای ئەوەی سەرۆک کۆمار کاندیدی تازەی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حوکمەتی تازە.


 












































the Financial Times. ئەویش لەلاپەڕەی یەکەمدا باسی پڕچەک کردنی هێزی کوردی دەکات لەلایەن ئەمەریکاوە. هەروەها دەڵێ گروپی کوردی و سونەو بەشێک لە شیعەکان مالیکی تۆمەتباردەکەن بەقوڵکردنەوەی قەیرانەکانی عێراق و سەرهەڵدانی داعش و جیاکاری نەژادی و تایەفەگەری.
 














































 the Independent, وێنەیەکی ئاوارەبونی ئێزدیەکان بەهەمان شێوە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکەی داگیرکردوە. لەگەل ئەوەشدا نوسراوە بەریتانیا ئامادەیە بێتە ناو کێشەکەوە.
 














































 the Daily Telegraph، لەلاپەرەی یەکەمداو لەگۆشەی سەرەوە وێنەی منداڵێکی دەم و چاوخۆڵاوی و ماندوی ئاوارە ئێزدیەکان دانراوەو نوسراوە (شەو من لەسەر چیای دۆزەخەکە). شەست کەسیان لەیەک ڕیزدا دادەناو یەک بەیەک دەیان کوشتن.
 














































هاوکات زۆربەی ڕۆژنامەو تەلەفزیۆن و سایتەکانی دیکەی بەریتانیا بەردەوام وێنەی ئاوارەبونی ئەو هەزاران کورە ئێزدی و مەسیحانە دەگوازنەوە کەلەدەست چەکدارە توندڕەوە ئیسلامیەکان ڕایانکردوە.



بەریتانیا: کاوەڕەش



PM:01:49:13/08/2014