وەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" ئه‌مشه‌و ده‌ستڕێژی گولله له عه‌قید سابیر جومعه ئاكره‌یی ئه‌فسه‌ر له بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە كراوه و كوژرا".
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لە سنوری قەزای ئاکرێ عەقید سابیر جومعە ئاکرەیی ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللەی لێ‌کرا و دەستبەجێ لەو شوێنە خۆی گیانی لەدەستدا، هاوسەر و منداڵێکیشی بریندارن".
لەبارەی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا تیمە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە لەسەر روداوەکە.
لای خۆشیەوە هێمن سلێمان وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند" تیمه‌كانی به‌لگه و تاوان له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن، ناسنامه‌ی بکوژی سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه‌ش دیاریكراوه و لە ئێستاشدا بەپێی ماددەی (٤٠٦)ی یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".