ئەمەریكا هەزاران كوردانی ئێزیدی لە چیای شەنگال رزگار دەكات
جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی واشنتگۆن بەهەزارانی كوردی ئێزیدی لەچیای شەنگال رزگار دەكات.
بەوتەی جۆن كیری، پسپۆڕانی ئەمەریكا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنو بەراوردی خێرای ئەو بارودۆخەن تا رێگەیەك بۆ رزگاركردنی گیانی كوردانی ئێزیدی لە چیای شەنگال بدۆزنەوە.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداریداوە كە بیست تا سی هەزار ئاوارە پاش هێرشی چەكدارانی داعش روویان لە شاخەكان كردوەو تا ئێستاش لە مەترسی كوشتارو ئەگەری جینۆسایددان.
لەلایەكی ترەوە چاك هیگل، وەزیری بەرگریی ئەمەریكاش رایگەیاند كە واشنگتۆن 130 راوێژكاری سەربازیی دیكەی بۆ گەیاندنی یارمەتیو هەڵسەنگاندنی قەیرانی مرۆڤیی رەوانەی باكوری عێراق كردوە.
PM:02:54:13/08/2014