كچێكی ئەو عەقیدەی كوژرا باری تەندروستی ناجێگیرە


كچی ئەو عەقیدەی وەزارەتی پێشمەرگە كە لە قەزای ئاكرێ كوژرا باری تەندروستی ناجێگیرە.

سایتی كوردستان24 بڵاویكردەوە، یەكێك لەو كەسانەی لەكاتی دەستڕێژی گولـلە لە عەقید سابیر، ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە برینداربوو، كچەكەیەتی كە تەمەنی 5 ساڵە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

سایتەكە ئاماژەی بەوەكردوە "لەكاتی كوژرانی عەقید سابیر، سێ كەس لەگەڵی برینداربوون، هاوسەر و كچەكەی و خوشكی هاوسەرەكەی، بۆ چارەسەری پزیشكی گواستراونەتەوە دهۆك، بەگوتەی پزیشكان باری تەندروستی هاوسەرەكەی و خوشكی هاوسەرەكەی جێگیرە".

شەوی رابردوو لە قەزای ئاكرێ لەلایەن كەسێكەوە دەستدڕێژی گولە لە عەقید سابیر ئاكرێ كرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، دواتر بكوژەكە دەستگیركرا.



AM:11:28:16/09/2022