ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن (١٦) ساڵان لە كاتی مەلەكردنیدا لە چەمی خاسەی كەركوك خنكا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی تەمەن (١٦) ساڵ لە ئاوی خاسەی شاری كەركوك و نزیك پردی سێ لە كاتی مەلەكردندا خنكا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە ئاوەکە دەرهێندرا و رەوانەی پزیشکی داد کرا، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.