سلێمانی .. لەسەر بە تاڵانبردنی زەوی بەرپرسێک دەستگیرکرا


لەسەر بەتاڵانبرنی زەویەکانی سلێمانی بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی بەکرەجۆ ( باشوری رۆژئاوای سلێمانی ) دەستگیرکرا.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند" لەسەر تاڵانی دۆسیەی زەوی لوقمان ڕەئوف، بەڕێوبەری پێشووی ناحیەی بەکرەجۆ لە سلێمانی دەستگیرکرا".  
  
  ئەو پەرلەمانتارە لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی (17ی ئەیلولی 2022) کە "دوو ساڵە چەندین جار سکاڵامان تۆمارکردووە و دەبێت ئەو بەرپرسانەش دەستگیربکرێن کە لە پشتی تاڵانی زەوین".  
  
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت"لە ڕابردوودا بەناوی فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و دژەتیرۆرەوە لە سنوری ناحیەی بەکرەجۆ و ڕاپەڕین هەزاران زەویان بردوە، تەنانەت شوێنی قوتابخانەو بنکەی تەندروستی و باخچەو بەردەم ماڵان و هەموو شتیان مەتر مەتر کرد و فرۆشتیان". 

دەشڵێت، "ڕاستە بەڕێوبەری ناحیە و شارەوانی تاوانبارن لەم دۆسیە، بەڵام ئەو بەرپرسانەی ئەم فعلەیان داهێناو پارە زۆرەکەیان برد تاوانباری سەرەکین."  



PM:02:44:17/09/2022