لێدوانێكی نوێ لە پارتییەوە سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق


پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ یەكێتی نییە سەبارەت بە یەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.

شەریف سڵێمان، پەرلەمانتاری پارتی بە كەناڵی فەرمی عێراقییەی راگەیاندووە "نیەتێك هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی ئێستا كە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی دەبێتەوە، لەگفتوگۆكانی یەكێتی و پارتی باسی كەركوك و پێشمەرگە و فایلەكانی دیكە كراوە، لەنێویاندا سەرۆكایەتی كۆمار".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "هیوادارین ڕێككەوتنێك لە نێوان لایەنە سیاسییەكان هەبێت سەبارەت بە پرسی سەرۆك كۆمار لەگەڵ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان، زۆر بابەتی دیكە لەگەڵ یەكێتی هەیە، نەك تەنها بابەتی سەرۆكایەتی كۆمار."  

هەروەها دەڵێت "تا ئێستا لەسەر دیدێكی تایبەت سەبارەت بە سەرۆك كۆمار ڕێككەوتن نەكراوە، بەڵام كەشوهەوا هاندەرە بۆ رێككەوتن لەسەر یەك كاندید بۆ ئەو پۆستە".  




PM:10:33:21/09/2022