وەزیری ناوخۆ: 99٪ی ئەوانەی پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە دەكەن، ئافرەتن


وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستن رایدەگەیەنێت "كێشەی هەرە گەورەی ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ توندوتیژی دژی ئافرەتە و لەسەر بابەتی زۆر بچووك ئافرەت دەكوژرێت، 99٪ی ئەوانەی پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە دەكەن، ئافرەتن".

دوێنێ پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان كرد. 

لە دانیشتنەكەدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند "كێشەی هەرە گەورەی ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ تووندوتیژی دژی ئافرەتە و لەسەر بابەتی زۆر بچووك ئافرەت دەكوژرێت، 99٪ی ئەوانەی پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە دەكەن، ئافرەتن".
 
پێشنیازی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە نۆ ماددە و 43 بڕگە و 12 خاڵی لاوەكی پێكهاتووە و بە واژۆی 32 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی كوردستان دراوەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، دوێنێ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاساكە كرا و پەرلەمانتاران سەرنج و تێبینییەكانیان لەبارەی ماددە و بڕگەكانی خستەڕوو.



AM:07:44:22/09/2022