پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژی ئەو گەنجەی ڕاگەیاند، کە دوێنێ لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" بکوژی ئەو گەنجەی دوێنێ لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک لەناو ئۆتۆمبێلێکی تاکسیدا بە دەستڕێژی گوللە کوژرا، درەنگانی شەوی ڕابردوو دەستگیرکرا".
دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە له بهردهم نهخۆشخانهی ئازادی كهركوك، گهنجێكی تەمەن (٣٧) ساڵان لهناو ئۆتۆمبێلێكی تهكسیدا، لە لایەن دوو کەسەوە، کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بوون بە دەستڕێژی گوللە کوژرا و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.