بەپەلە.. زیاتر لە سەد سه‌ربازی هێزێکی تایبەتی ئەمەریكی لەسەر چیای شەنگالن

زیاتر لە سەد هێزی سه‌ربازی تایبەتی ئەمەریكی كە چەند بەریتانییەكیشان لەگەڵدایە، ئەمرۆ چوونەتە سەر چیای شەنگال‌و ئێستا لەوێن.
ماڵپەڕی رۆژنامەی گاردیەن كە رۆژنامەیەكی ناسراوی بەریتانییە لە راپۆرتێكیدا لەلایەن پەیامنێرەكانیەوە لەكوردستان ئەمشەو سێشەممە بڵاویكردەوە كە زیاتر لە سەد هێزی تایبەتی ئەمەریكی كە چەند بەریتانیەكیشیان لەگەڵدایە بەمەبەستی رزگاركردنی ئاوارەكان لەسەر چیای شەنگالن.

بەپێی ماڵپەڕەكە ئەو هێزە تایبەتە ئەمەریكییە لەوە دەكۆڵنەوە كە چۆن ئەو 30 هەزار كەسە ئاوارەیەی لە سەر چیای شەنگالە رزگاریان بكەن.

ئەو هێزانە لەلێكۆڵنەوەدان لەسەر ئەوەی ئایا ئەم ئاوارانە لەرێگای زەوییەوە رزگار بكەن یا لەرێگای ئاسمانەوە.

بەپێی راپۆرتەكە خەڵكی ئاوارەكانی سەر چای شەنگال ئەو هێزە تایبەتەیان بینوە، بەڵام نەیانهێشتوە خەڵك بچێت بۆ لایان.

پاش هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر شەنگال زیاتر لە سەد هەزار كەس لە كوردانی ئێزیدی ئاوارەی چیای شەنگال بوون كە ئێستا نزیكەی 30 هەزار كەسیان ماونەتەوە‌و باقیەكەیان لەلایەن پێشمەرگە‌و گەریلاوە رزگار كران.



PM:10:37:13/08/2014