هۆکارى نەخۆشکەوتنی (١٠٠) خوێندکارى خوێندگەیەکی سلێمانى بە سکچوون و ڕشانەوە ئاشکرادەکرێت

لە ڕوونکردنەوەیەکدا تەندروستی سلێمانی هۆكاری نەخۆشكەوتنی (١٠٠) خوێندكار بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت" ئەو ئاوەی لە ڕێگەی بیروە دابین دەکرێت بۆ خواردنەوە ناگونجێت". 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی لەبەرواری ٢٢-٩-٢٠٢٢ لە خوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی زیاتر ١٠٠ خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدى تایبەت بەمنداڵان-یان کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەتی لە چاودێری تەندروستیی، یەکەی ئاو و تەندروستی خوێندنگاکان ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لە دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆ پشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر بەڕێوەبەراتی خۆپاراستنی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن و لێپرسراوی چاودێری تەندروستی سلێمانی لیژنەکان پێکهێنرا و سەردانی خوێندنگاکەیان کرد دوای ئەنجامدان و گەشتینە ئەم ئەنجامانە: 

یەکەم- ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لە فرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست ) ئامادەکرابوو.

دووەم- دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی بیرەوە دابین دەکرێت و خوێندکاران بەکاری دەهێنن لەڕووی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆخواردنەوە ناگونجێت. 


PM:12:56:24/09/2022