رووداو پەکەکە تۆمەتبار دەکات کە رێگرن لەبەردەم کۆنترٶڵکردنەوەی شەنگال

تەلەفزیۆنی رووداوی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە شەوی رابردوو ١٣ ی ئاب هێزێکی تایبەتی ئەمەریکی و پێشمەرگە بەرنامەیان داناوە بۆ هێرشکردنە سەر شاری شەنگال، بەڵام پەکەکەو یەپەگە نەیانهیشتووە، ئەو هێرش جێبەجی بکرێت.
لەمیانەی هەواڵەکانی کاژمێر ١٠ بەیانی ئەمرۆ تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند کەشەوی رابردوو هێزێکی تایبەتی ئەمەریکاو هێزی پێشەمەرگە بەرنامەیان هەبووە هێرش بکەنە سەر شاری شەنگال، بەڵام ئەو هێزەی پەکەکە و یەپەگە کە لە سەر چیای شەنگالن رێگر بوون لە ‌هێرش کردنە سەر شەنگال و هەرەشەیان کردووە کە دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەواندا بکرێت، بەڵام بەپێی هەواڵەکەی روداو هێزەکەی ئەمەریکا ئەو هەماهەنگییەی رەتکردۆتەوەو لەئەنجامیشدا هێرش نەکراوە.
تا ئێستا هیچ سەرچێ‌وەیەکی سەربەخۆو هەردوو لایەنی تری بەشداربووی ئەو رووداوە، واتە ئەمەریکا و (پارتی کرێکاران، یان یەکینەکان)، هیچ روونکردنەوەیەکیان نییە لەسەر ئەو رووداوە.
هاوکات هەر هەواڵی دووەمی کەناڵی رووداو لەسەر ئەوە بوو کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بەهیچ جۆرێک لەبەرنامەیدا نییە، بە هیزی سەربازی (پیادە) بەشداری شەری داعش بکات.
شەوی رابردووش ١٣ ی ئاب کەناڵەکە هێرشی کردە سەر چەکدارانی پەیەدەو بەوە تۆمەتباریکردن کە پرسی ئاوارەکانی چیای شەنگال بۆ مەبەستی سیاسی بەکار دەهێنیت.  



AM:11:35:14/08/2014