CNN:١٠ سەربازی هێزی تایبەتی ئەمەریکا چوونەتە سەر چیای شەنگال

‌فۆتۆ: ئەرشیف
بە پێچەوانەی ئەوەی شەوی رابردوو و ئەمرۆ هەندێک کەناڵێ بیانی و لۆکاڵی بڵاویان کردەوە کە ‌هێزە تایبەتە ئەمەریکەیەکەی چوونەتە سەر چیای شەنگال زیاتر لە سەد کەسە، هەر ئەمڕۆ ئەمەریکا خۆی رایگەیاند "نزیکەی ١٠ کەس بوون".
تەلەفزیۆن و مالپەڕی CNN بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو هێزە تایبەتە ئەمەریکیەیەی چوونەتە سەر چیای شەنگال نزیکەی ١٠ سەرباز بوون و بۆ هەڵسەنگاندنی ژمارەی ئێزیدیەکان و بارودۆخی گشتی شاخەکە بووە، وەک بەرپرسێکی ئەمەریکی بەو کەناڵەی راگەیاندووە.
بەپێی هەواڵەکەیCNN ئەو هێزە تایبەتە ١٠ سەربازە، شەو لە سەر شاخەکە ماونەتەوە.
ئەم هەواڵەی لەکاتێکدا کە هەندێک میدیای نزیک پارتی باس لەنەخشەی هێرشکردنە سەر شاری  شەنگال دەکەن.  



PM:01:53:14/08/2014