وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ ناوچەکانی هەرێم دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت" ئیدانەی بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات". 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەم کردەوە ئیستفزازییە تاکلایەنانە دۆخی ئەمنی ئاڵۆزتر دەکەن". 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە هێرشەکەی ئێراندا (٢٠) فڕۆکەی جەنگی بەکارهاتووە و چوار ناوچەی هەرێم بۆردومانکراون". 

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵی هەر لۆژیکێکی سەربازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان ڕەتدەکاتەوە.


PM:03:02:28/09/2022