نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومانکردنى بنکە و بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستانی ئێرانی لە شاری کۆیە و پردێ دەستپێکردەوە، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش زانیاری نوێ لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە درێژەی هێرشی مووشەکی و درۆنی خۆتەقێن بۆ سەر حیزبە کوردیەکان و بنکەکانی حیزبی دیموکرات و شوێنی ژیانی بنەماڵەکان دا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو جاری دیکە هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی حیزبی دیموکرات".
ئەوەشی خستەڕوو، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی هێزەکانی رژیم دا، قوتابخانەی منداڵانی ئازادی و هەروەها ژن و منداڵ کراونەتە ئامانج،
بەداخەوە ژمارەیەک لە خەباتکاران شەهید و بریندار بوون.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومانی چەند بنکە و بارەگایەکی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەر ئەمڕۆ سامان بهرزنجى وهزیرى تهندروستى حكومهتى ههرێمی کوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا بڵاویکردەوە" کۆی گشتی برینداران گەیشتە (٢٤) بریندار و حەوت شەهید، (١٤) بریندار و چوار شەهید لە کۆیە و (١٠) بریندار و سێ شەهیدیش لە میحوەری پردێ ههیه".
هەر لە بڵاوکراوەکەدا وهزیرى تهندروستى ههرێم پێشبینی هەبوونی شەهیدانی زیاتریشى كرد و ڕایگەیاند" تیمەکانی ئەمبوڵانس ئاستەنگی زۆریان هەیە و ناهێڵن بە تەواوی بچنە شوێنی ڕوداو و بریندارەکان".