ئێوارەی ئەمڕۆ سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا لە دەوروبەری بینای پەرلەمانی عێراق كەوتووەتەخوارەوە، کە بەهۆیەوە حەوت کەس بوونە قوربانی.
شانەی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ له رێگه‌ی سێ مووشه‌كه‌وه هیرشیكرایهسهر ناوچەی سەوزی بەغداد، كه یه‌كه‌میان له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وته خواره‌وه، مووشه‌كی دووه‌م له به‌رده‌م شوێنی میوانانی پەرلەمان و دوا مووشه‌كیش له نزیك ده‌روازه‌ی قودس كه‌وته خواره‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو كەسانەی لەو هێرشەدا لە هێزە ئەمنییەكان برینداربوون بۆ حەوت كەس زیادیكرد، كە برینەكانیان جیاوازە و زیانی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووە.