مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، رێنمایی بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌رانی سبەینێی تشرین و سەدریەکان ده‌ركرد.
شانەی ئەمنیی عێراق ئەرۆ هەینی ٣٠ ی ئەیلول ڕایگەیاند" مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە دووپات دەکاتەوە کە دەستوور ڕێگەی پێداوە و داواش لە خۆپیشاندەران دەکات هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن لە پاراستنی دامەزراوە و موڵک و ماڵی دەوڵەت".
کازمی دووپاتی دەکاتەوە، هێزه ئه‌منییه‌كان به ته‌واوی پارێزگاری له خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز بکەن و به‌كارهێنانی چەک و ته‌قه‌کردن و ئازاردانی خۆپیشاندەران قەدەغەیە."
بڕیارە سبەی شەممە تشرینییەکان و تەیاری سەدری دژی رژێمی سیاسی لە عێراقدا خۆپیشدانی گەورە لە بەغدا بکەن.