"دەست بە دابەشکردنی هەشتەم بەشە خۆراكی هاوڵاتییان دەکرێت"

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" به‌شه‌خۆراكى هه‌شته‌م گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمى كوردستان‌ و لەم هەفتەیەدا لە زۆربەی ناوچەكان دابەشدەكرێت". 

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەشەخۆراكی هەشتەم هاتووەو لە هەولێرەوە دەست بە دابەشكردنی بەسەر بریكارەكان‌ و هاوڵاتییاندا كراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆراك بۆ پارێزگاكانی دیكەی هەرێمیش هاتووە، بەڵام ئەوان بەشی حەوتیان تەواونەكردوە، بۆیە هێشتا دەستیان بەدابەشكردنى نەكردوە. 

ڕوونیشیکردەوە، لەم هەفتەیەشدا بەشەخۆراكی هەشتەم لە هەموو ناوچەو پارێزگاكان دابەشدەكەین‌ و ئەو مادانەی هاتون دەدرێنە هاوڵاتییان. 

وتیشی" زەیت‌ و برنج‌ و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و شەكر هاتوه‌ و مادەكانی دیكەیش دەگەن‌ و دابەشیان دەكەین".


PM:12:58:01/10/2022