بۆچوونی عەبدولەتیف سەلەفی لەسەر ئەو ئافرەتانەی لەچك دەسووتێنن


عەبدولەتیف سەلەفی، یەكێك لەرێبەرانی رەوتی سەلەفی رایدەگەیەنێت، كوشتنی ژنان لەسەر لەچك نەكردن پێچەوانەی ئاینی ئیسلامە و ناشبێت حوكمی تەكفیری بەسەر ئەوانەدا بدرێت كە لەپەرچەكرداردا لەچك دەسوتێنن.  

عەبدولەتیف سەلەفی، یەكێك لە رابەرانی سەلەفی رایگەیاندووە "ئافرەتێك لەچكی نەكردووە یان لەچكەكەی شلكردووە شایستەی ئەوە نییە بكوژرێت و ئەوە لە دینی خوا جێی نابێتەوە و ئاین لێ بێبەرییە".  

سەلەفی روونیكردۆتەوە "هەروەها ئەوانەی لەچك دەسوتێنن كارێكی هەڵە دەكەن و هیچ زیانێك بەو كەسانە ناگەیەنن كە ئەو زوڵمەیان كردووە و لەجیاتی ئەوە سود بەوانە دەگەیەنن".  

هەروەها وتویەتی "ناكرێت شتەكان تێی نەگەین و حوكمی لەسەر بدەین لەپەرچەكردارێكدا كە دەبینیت ئافرەتێك لەچكەكەی دەسوتێنێت لەرقی زوڵمی كەسێك تەكفیركردنی هەڵەیە".




PM:10:45:02/10/2022