لێدوانێكی نوێ لە پارتییەوە سەبارەت بە كاتی دیاریكردنی سەرۆك كۆمار


پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكلاییكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆمار بەندە بە كۆدەنگی و تەوافوقی هێزەكانی شیعەوە.

شەریف سڵێمان، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراقی راگەیاندووە "هیچ كاتێكی دیاریكراو نییە بۆ هەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، ئێستاش بەرەو دەستپێكردنی قۆناغێكی دیكە دەڕۆین دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی یان قبوڵكردنی هەموو لایەنەكان، لەوانەش سەدرییەكان لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ماڵی كوردی چاوەڕێی تەوافوقی شیعەكانین، دوای ئەوە لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار رێكدەكەوین، كاندیدی ئێمە ئامادەیە لەكاتی ڕێككەوتنی ناوماڵی شیعی".  

هەروەها وتویەتی "ئێمە رێككەوتین و رێككەوتنەكەمان لەسەر هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ناكشێنینەوە،  چاوەڕێی هەنگاوی دیكە دەكەین".  




PM:10:16:05/10/2022