خوێندنەوەی دووەم بۆ درێژكردنەوەی خولی پەرلەمان دەكرێت


ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەم دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 6/10/2022ی بڵاوكردەوە و یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكەش، خوێندنەوەی دووەمە، بۆ پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەم.

بڕیاربوو رۆژی 1ی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان، تائێستا دیار نییە كەی هەڵبژاردن دەكرێتەوە.



AM:09:17:06/10/2022