هەولێر.. لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا تەقەیەکی زۆر دەکرێت (ڤیدیۆ)

بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆی کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە ئەمڕۆ پێنج شەممە تەقەیەکی زۆر لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە لە سنوری پارێزگای هەولێر لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا کرا.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم بەستەرە بکە

تائێستا نەزانراوە کە ئەم تەقەکردنە ڕاهێنانی ئەو بنکەیە ئەنجامی دەدات یان هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیەن، یاخود تەقە لە بنکە دەکرێت. 

هەروەها هەندێ جاریش لەو ناوچانەیە بەهۆی شەڕی نێوان بنەماڵە گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت و تەقەیەکی زۆری تێدا دەکرێت. 

PM:03:32:06/10/2022