"سەركردەیەكی داعش لە كەركوك كوژرا"


ئاژانسی هەواڵگری عێراق رایدەگەیەنێت، ئەبو مستەفا كە جێگری سەركردەی سەربازی رێكخراوی داعش بووە لە سنوری كەركوك كوژراوە.

ئاژانسی هەواڵگری عێراق بڵاویكردەوە "لەئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا توانیومانە حەشارگەیەك لە وادی زغێتونی باشوری كەركوك بۆردومان بكەن كە بە هۆیەوە ئەو سەركردەیەی داعش و دوو لەیاریدەدەرەكانی كوژراون".

 راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دەزگای زانیاری عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانج گرتنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا توانیویانە ئەبو مستەفا جێگری بەرپرسی سەربازی كەرتی كەركوكی چەكدارانی داعش و دوو لە هاوەڵەكانی بكوژن".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "شوێنی چەكدارەكانی داعش لەلایەن هێزی ئاسمانییەوە دیاریكراوە و پاشان لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا لە دۆڵی زغێتون لە پارێزگای كەركوك كوژراون".



AM:11:20:07/10/2022