بەپەلە.. داعش پیاوانی گوندێكی ئێزیدی گولەباران دەكات‌و ژنەكانیان دەڕفێنێت

چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر گوندی كۆچۆ ‌و زیاتر لە 80 پیاویان گوللەباران كرد‌و ژن‌و منداڵەكانیشان بۆ تەلەعفەر گواستەوە.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی رووداو، جڤاتی رۆحانی ئێزیدی رایگەیاند: تیرۆریستەكانی داعش پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هێرشیان كردەسەر گوندی كۆچۆ لەباشوری رۆژهەڵاتی شەنگال كە نزیكە 150 خێزانی ئێزیدی لێبووە.

داعش داوای لە كوردانی ئێزیدی ئەو گوندە كردوە ببن بە موسڵمان‌و پاش مل نەدانیان 80 پیاویان گوللەباران كردوە‌و ژن‌و منداڵەكانیشان بۆ تەلەعفەر رفاندوە.



PM:04:39:15/08/2014