کەناڵێكی فەرمی ئێران لە کاتی وتاردانی خامەنەئی هاک دەکرێت
دوێنێ شەممە لە کاتی وتارێکی عەلی خامەنەئی رابەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەلەفزیۆن، کەناڵەکە هاککراو و وێنەی شەهیدانی ژنانی ئێران بڵاوکرانەوە کە بەدەستی هێزەکانی رۆژێم لەم خۆپیشاندانی ٢٣ رۆژەی پێشوودا کوژراون.
لەگەڵ دانانی وێنەی ژنە کوژاوەکاندا دروشمی : ژن ، ژیان ، ئازادیش دەوترایەوە.
AM:09:17:09/10/2022